AP ١٤٠٢ سەرماوەز ٢١ ١٣:٤٧

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی:

ئەمریکا ئاوی قورس لە ئێران دەکڕێت

ئەمریکا ئاوی قورس لە ئێران  دەکڕێت

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: لە ئێستادا دوو چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە شێوەی کوتوپڕ خەریکی سەردان لە دوو ناوەند لە ئێرانن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران سەبارەت بە فرۆشی ئاوی قورس بە ئەمریکا وتی: ئێمە ئاوی قورس بە شێوەی فەرمی دەفرۆشین و ئەمریکا تۆزێکی کڕیوە؛ وڵاتانی تریش هەن کە داواکاری ئاوی قورسی ئێرانن. ئێمەش ئێستا هەم بەرهەمەکانی ئاو قورس و هەم خودی ئاوی قورس دەفرۆشین.

ناوبراو سەبارەت بە بوونی چاوەدێران لە ئێران وتی: هیچ یاسایەک ناتوانێت چاوەدێری بە سەر ئێراندا بسەپێنێت؛ ئێستا دوو چاوەدێری ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە شێوەی کوتوپڕ خەریکی سەردان لە دوو ناوەند لە ئێرانن.

News ID 48322

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha